شارپرێس:
نەخۆشیی شەکرە
وەک تێکچوونێکی مێتابۆلیکی درێژخایەن، کاریگەرییەکی قورسی خستووەتە سەر ئابووریی جیهان
و تەندرووستیی گشتی، چونکە لە هەر 10 کەسێکی پێگەیشتوو یەکێکیان تووشبووە.
توێژینەوەیەکی
نوێ کە لەلایەن پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ شیکاری سیستەمی کارپێکراوی IIASA و زانکۆی ڤیێنا بۆ 204 وڵات ئەنجامدراوە، پێشبینی دەکات
لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2050 تێچووی جیهانیی ئەم نەخۆشییە بەبێ چاودێریی نافەرمی
بگاتە 10 تریلیۆن دۆلار، کە یەکسانە بە 0.2%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان.
بەڵام کاتێک
تێچووی چاودێریی خێزانیی و کشانەوەی چاودێرانی نەخۆش لە بازاڕی کار هەژمار دەکرێت،
ئەم ژمارەیە بۆ 152 تریلیۆن دۆلار بەرز دەبێتەوە.
ئەمریکا، چین
و هیندستان زۆرترین تێچووی داراییان لەسەرە، بەڵام کۆماری چیک بە ڕێژەی 0.5%ی کۆی
بەرهەمی ناوخۆیی، گەورەترین بارگرانیی ئابووریی نیشتمانی لەسەر شانە.
توێژینەوەکە دەریخستووە کە شەکرە مەترسیی مردن بە
کۆرۆنای زیاتر کردووە و بارگرانیی ئابوورییەکەی لە وڵاتانی وەک ئەمریکا و ئەڵمانیا
و چین دوای پەتاکە بەرزبۆتەوە. تێچووی شەکرە تەنانەت لە شێرپەنجە و ئەلزەهایمەریش
زیاترە.
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی
ئەم قەیرانە، پسپۆڕان جەخت لەسەر گرنگیی شێوازی ژیانی تەندرووست، وەرزش، خۆراکی
هاوسەنگ و ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە دەکەنەوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە مادی و
تەندروستییەکانی ئەم نەخۆشییە.