شارپرێس:
لەئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆدا بۆ تورکیا، یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەئەسینا ڕایگەیاند، "ئیسرائیلو یۆنان پێداگرن لەسەر ڕێگریكردن لەو لایەنانەی هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە دەدەنو دەیانەوێت پێگەی خۆیان لەناوچەکەدا جێگیربکەن".
بهگوێرهى ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، کاتس ئاماژەی بەوەکردوە، ئەسیناو تەلئەبیب، ڕێگەنادەن ئەو لایەنانە لەڕێگەی تیرۆر، دەستدرێژی، یان بریکارە سەربازییەکانیانەوە لەسوریا، غەززە، دەریای ئیجە یان هەر گۆڕەپانێکی تردا، پێگەی خۆیان جێگیربکەن بۆ بەدیهێنانی تەماحە مەترسیدارەکانیان.
کاتس لەگەڵ هاوتا یۆنانییەکەیدا ئەوەشیخستوهتەڕوو، "ئەوانەی خەون بەگەڕاندنەوەی ناوچەکە بۆ دواوە دەبیننو دەیانەوێت لەڕێگەی تیرۆرەوە کۆنترۆڵی خۆیان بسەپێنن یان ئیمپراتۆریەتەکان لەسەر حسابی دەوڵەتە خاوەن سەروەرییەکان بونیادبنێنەوە، ڕوبەڕوی هاوپەیمانییەکی توندوتۆڵی وڵاتانی ئازادو بەهێز دەبنەوە کە توانای بەرگریكردنیان لەخۆیان هەیە".