دادگای فیدڕاڵی بڕیاریداو چوار كاندیدی سەرۆك كۆماری گێڕایەوە

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 499 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دورخستنەوەی 24 كاندیدی پەسندکردو بڕیاریدا بەنادروستی دورخستنەوەی 4 كاندیدو ئاشكرایكرد، کە مەرجەکانی كاندیدبونیان تێدایە.   

بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لەدانیشتنەکانی ڕۆژانی 19 و 20ـی کانونی دوەمی 2026، بڕیاری کۆتایی لەبارەی 28تانەی ئەو كاندیدانەوە داوە کە ناویان لەلیستی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی پەرلەماندا نەبوو.
 
هەرەوها داداگەكە، لەبڕیارەکەیدا دورخستنەوەی 24 كاندیدی پەسندکردو بڕیاریدا بەنادروستیی دورخستنەوەی 4 كاندیدو فەرمانی کرد ناویان بۆ لیستی کێبڕکێکە زیاد بکرێ، چونکە مەرجەکانی كاندیدبونیان تێدایە.
 كاندیدە گەڕاوەكانیش:..
1- خالید سدیق عەزیز محەممەد
2- ئازاد مەجید حەسەن
3- رافع عەبدوڵڵا حەمید موسا
4- سالم حەواس عەلی