شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی دیکەی بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە،21-01- 2026 ، ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ بونی هەندێ پەڵە هەور لەشەودا و هاوکات دەبێتە شەختە و بەستن، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 3 پلەی سیلیزی بەبەراورد بەپلەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم لەپێشبینییەکانی بۆ کەشی سبەی پێنجشەممە،22-01- 2026، ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروست بونی شەختە لەکاتەکانی بەیانی، لەئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەورو لەشەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لەگەڵ دەست پێکردنی شەپۆلێکی بەفربارین، کە سەرەتا لەناوچەکانی باکورو باشوری ڕۆژئاوای هەرێم دەبارێت پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەپلەی سیلیزی.
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
پیرمام: 5 پلەی سیلیزی
سۆران: 4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3- پلەی سیلیزی
سلێمانی: 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی
دهۆک: 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 10 پلەی سیلیزی
