شارپرێس:
هاوسه‌رۆكى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان (پژاك)
له80یه‌مین ساڵڕۆژى كۆمارى كوردستاندا په‌یامێكى له‌باره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان بڵاوكرده‌وه‌و
ڕایگه‌یاند، "سوێند ده‌خۆین، ناهێڵین كۆبانێ بكه‌وێته ده‌ست تاریكپه‌رستان‌و
داعشیه‌كانى ئه‌مڕۆ"، ده‌شڵێت، "سه‌رباریى ناهه‌موارى دۆخى ڕۆژهه‌ڵات،
گه‌نجان له‌و به‌شه‌ى كوردستان هاتون‌و ئێستا لاى ئێوه خه‌باتده‌كه‌ن".
ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی
کوردستان (پژاک) له‌باره‌ى بەرخۆدانى شه‌ڕڤانانى كورد لەڕۆژئاوای کوردستان وتى،
"کۆبانی سیمبولی بەرخۆدان‌و ئازادیی گەلەکەمانە؛ بێگومان هەرگیز ناهێڵین کۆبانی
بکەوێتە دەست تاریکپەرستان‌و داعشیه‌كانى ئه‌مڕۆ، ئەوە سوێندێکە کە لەبەردەم گەلەکەماندا
دەیخۆین‌و ئیرادەی گەلیشمان هەر ئەوە نیشاندەدات".
وتیشى، "شۆڕشی ڕۆژئاوا بەردەوامیی خەونەکانی
پێشەوا قازى محه‌مه‌دو ئازادیخوازانی گەلی کوردە؛ ئەو خەونەی کە هاتوەتەدی‌و ئیدی
هەرگیز ناسڕێتەوە".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "گەلی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان سەرەڕای ئەوەی خۆی لەژێر هەڕەشەی کۆمەڵکوژیی‌و کوشتاردایە، ئەرکی سەرشانی
خۆی بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان پێکدێنێت‌و ئێستا گه‌نجامان لاى ئێوه‌ن‌و به‌شداریى
به‌رخۆدان بون".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ژن، ژیان، ئازادی‌و بەرخۆدان
ژیانە، دوو دروشمی گرنگن کە پێویستە بیانپارێزین، چونکە مسۆگەرکەری سەرکەوتنی شۆڕشن
لەڕۆژهەڵات‌و ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها ژن، ژیان، ئازادی فەلسەفەی کوردی ئازادە
لەسەدەی بیست‌و یەکەمدا".
