پەیامێکی ئاگرین‌و یەکلاکەرەوە لەدۆستە نزیکەکەی ترەمپەوە بۆ کورد

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 9602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆسته‌ نزیكه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌كۆنگرێسمانه‌ دیاره‌كانى ئه‌مریكاو به‌دۆستى نزیكى كورد ناسراوه‌ په‌یامێكى ئاگرینى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دەسەڵاتمان زۆرەو کارەکەش جدییە، تەنها تەماشاکەن چی ڕودەدات"، ده‌شڵێت، "کۆنگرێس ئامادەکاریی ده‌كات بۆ بەکارهێنانی کارتی بەهێز بۆ پاراستنی کورد".


لیندسی گراهام سیناتۆری دیارو ئەندازیاری سیاسەتەکانی کۆمارییەکان، کە بەیەکێک لەنزیکترین کەسایەتییەکان لەدۆناڵد ترەمپ‌و ئیسرائیل دادەنرێت‌و هه‌میشه‌ش به‌په‌یامه‌كانى به‌دۆستى كورد ده‌زانرێت، لەپلاتفۆڕمی (X) بۆمبێکی تەقاندەوەو ئاماژه‌ بە وەرچەرخانێکی گەورە دەکات لەسیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بەکورد.

گراهام بەدەستەواژەی تەنها چاوەڕوانبن (You just wait) ئاماژە بەوەدەکات، "کۆنگرێس ئامادەکاریی ده‌كات بۆ بەکارهێنانی کارتی بەهێز بۆ پاراستنی کورد، ئەمە تەنها سیاسەت نییە، بەڵکو وەفایەکە بۆ ئەو خوێنەی کورد لەشەڕی دژی داعش‌و لەپێناو جیهاندا ڕشتی؛ "ئەوان کاتێک ئێمە پێویستمان بوو، لەگەڵمان بون، ئێستاش کاتی دانەوەی قەرزەکەیە".

به‌گوێره‌ى قسەکانی گراهام، "ئێستا شەپۆلێکی بەهێزی پشتیوانیی لەناو ئەنجومەنی پیران دروستبوە، کە ڕێگەنادات کورد پەراوێز بخرێت، وه‌كو پرسیارێكیشى ئاراسته‌ كراوه‌ ئاخۆ ئەمریکا خەریکە هاوکێشەکە پێچەوانە دەکاتەوە؟ لیندسی گراهام دەڵێت، "کارەکە زۆر لەوە جدیترە کە بیری لێدەکەنەوە".

بەپەلە