شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى مانگى سورى كوردى ئاشكرایكردوه، به‌هۆى سه‌رمایه‌كى زۆر‌و نه‌بونى پێداویستیه‌كانى گه‌رمكه‌ره‌وه‌وه، چوار منداڵ له‌شارى كۆبانێ، هه‌م له‌سه‌رماو هه‌میش له‌برسا، گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌دیه عەبدوڵڵا هاوسەرۆکی مانگی سوری کوردی ئەمڕۆ شەممە ئاشكرایكرد، "بەهۆی سەرمایەکی زۆرەوە، دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بەفربارینێکى چڕ ناوچەکەشی گرتەوە، چوار منداڵ لەشاری کۆبانی به‌هۆى سه‌رماو هاوكات برسێتیه‌وه، گیانیان لەدەستدا".
شاری کۆبانی کوردنشین کە دەکەوێتەسەر سنوری سوریا‌و تورکیا، بەهۆی په‌لامارى به‌رده‌وامى گروپه‌كانى شه‌رعه‌وه، خه‌ڵكێكى زۆر له‌شه‌هباو حه‌له‌ب‌و ده‌وروبه‌رى كۆبانێ، ئاواره‌ى ناو سه‌نته‌رى شاره‌كه بون، هاوكات ئابڵۆقه‌یه‌كى گه‌وره‌ش خراوه‌ته‌سه‌ر شاره‌كه، به‌و هۆیه‌وه ده‌ستكه‌وتنى پێداویستیه‌كانى ژیانى ڕۆژانه ئه‌سته‌م بوه‌و كاره‌باو ئاویش له‌سه‌ر شاره‌كه به‌بڕیارى حكومه‌تى شه‌رع نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش هێنده‌ى دیكه ژیانى له‌وشاره ئه‌سته‌م كردوه.
دوێنێ هەینی، نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاندبوو، سەرجەم ڕێگاکان بەرەو کۆبانی داخراون‌و ئاگاداری پچڕانی کارەباو ئاو‌و ئینتەرنێتن، هۆشداریشیداوە لەدروستبونى كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى مرۆیى.
له‌و ڕوه‌شه‌وه هاوسه‌رۆكى مانگی سوری کوردى ڕایگەیاندوه، "ئەم ڕوداوە ڕەنگدانەوەی سەختی بارودۆخی مرۆیی کۆبانییە، هەر ناوچەیەکیش کە گەمارۆیەکی تەواوەتیی لەسەربێت، بەشێوەیەکی سروشتی توشی خراپتربونی کێشەی تەندروستی دەبێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە سەختەی کەشوهەوا کە ناوچەکە لەوەرزی زستاندا توشی دەبێت".
هۆشداریشیدا لەوەی، بەردەوامبونی گەمارۆدانی شارەکە، دەتوانێت ببێتە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی‌و پەتایه‌كى قورس، ئه‌وه‌ش بەهۆی نەبونی نزیکەی تەواوەتی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو، کارەبا، دەرمان‌و شیری منداڵان، ئەو هۆکارانەش مەترسییەکی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر ژیانی منداڵان بەتایبەتی دروستكردوه.
ئه‌وه‌شى وت، "گەمارۆدانەکەش هۆكاره لەبڵاوبونەوەی نەخۆشییەکانی پەیوەست بەپاکوخاوێنی ژینگە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی تەندروستی گشتیی دەبێت، ئێستا کەرتی تەندروستی‌و مرۆیی لەکۆبانی مەترسیه‌كى گه‌وره‌یان لەسەرە، ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بەردەوامبێت، ئه‌وه چاوه‌ڕوانى كاره‌ساتى گه‌وره‌تر بكه‌ن".
