شارپرێس:
ههردوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لەسوریاو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لەفورات نامهیهكى بهپهله ئاراستهى ڕێكخراوى نهتهوهیهكگرتوهكان دهكهنو لهكارهساتێكى گهورهى مرۆیى هۆشداریدهدهن، ڕاشیدهگهیهنن، "بەردەوامبونی ئەو گەمارۆیەى لهسهر كۆبانێیه پێشێلکارییەکی ڕونی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیه".
لهو نامهیهدا هاتوه، "بەنیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچون بۆ ئەو پێشهاتە مرۆییە جددیانە دەکهین کە لەئەنجامی ئەو گەمارۆیەی کە چەند ڕۆژێکە بەسەر شاری کۆبانیو لادێکانی دەوروبەریدا سەپێنراوە، ئەم گەمارۆیە ڕاستەوخۆ ژیانی نزیکەی نیو ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە، کە لەئێستاوە لەدۆخێکی خراپدا دەژینو ڕۆژانە خراپتر دەبن".
جهخت لهوهشكراوهتهوه، "بڕینی تەواوەتی ئاوو کارەباو سوتەمەنی لەگەڵ نەبونی یارمەتییە مرۆییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراکو دەرمانو شیری منداڵانو کەلوپەلی گەرمکەرەوە، بوەتە هۆی تێکچونی توندی دۆخی مرۆیی، مانگی سوری کوردی، گیانلەدەستدانی منداڵانی بەهۆی سەرمای زۆرو نەبونی چاودێری پزیشکییەوە ڕاگەیاند، ئەمەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ نزیکبونەوەی کارەساتێکی مرۆیی بەرفراوان ئەگەر دەستێوەردانی خێرا ڕونەدات".
ههر لهو نامهیهدا دوو ڕێكخراوهكه، نهتهوهیهكگرتوهكان ئاگاداردهكاتهوه، "بەردەوامبوونی ئەم گەمارۆیە پێشێلکارییەکی ڕونی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت، بەتایبەتی ئەو ئەرکانەی پەیوەستن بەپاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنیو دڵنیابون لەدەستڕاگەیشتنێکی بێ بەربەست بۆ یارمەتییە مرۆییەکان".
داواشدهكهن، بهگوێرهى ڕێککەوتننامەکانی ژنێڤو ڕێسا نەریتییەکان کە پابەندن بەهەمولایەنەکانەوە، بانگەوازێكى بهپهله ئاراستەی:
نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرمانگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA)، لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سورو هەموو دەزگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان
بۆ ئەنجامدانی ئەمکارانەی خوارەوە:
- هەنگاوی خێرا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر شاری کۆبانێو لادێکانی دەوروبەری.
- کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی سەلامەت بۆ دڵنیابون لەپاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی.
- گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە، لەوانە خۆراک، دەرمان، سوتەمەنیو پێداویستی گەرمکەرەوە، بەبێ هیچ دواکەوتنێک.
- دڵنیابون لەدەستڕاگەیشتن بۆ تیمەکانی فریاگوزاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانو پێشکەشکردنی وەڵامدانەوەی فریاگوزاریی.
- فشارخستنەسەر هەموو لایەنەکان بۆ دەستەبەرکردنی ڕێزگرتن لەیاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانو ڕێگریکردن لەبەرکەوتنی هەر جۆرە سزایەکی دەستەجەمعی خەڵکی مەدەنی.
لهكۆتاییشدا ئێمە جەخت لەوەكراوهتهوه، "پاراستنی خەڵکی مەدەنی بەرپرسیارێتییەکی یاساییو ئەخلاقی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، هەروەها هەر دواکەوتنێک لەدەستێوەردان، ئازاری دانیشتوان گەورەتر دەکاتو دەبێتە هۆی لەدەستدانی ژیان کە دەتوانرێت ڕێگریى لهمه بكرێت، ئێمە داوای کردەوەی بەپەلە دەکەین پێشئەوەی قەیرانی ئێستا پەرەبستێنێتو ببێتە کارەساتێکی مرۆیی کۆنترۆڵنەکراو".
