میدیای ئیسرائیلی: هێزێکی گەورەی ئەمریکا گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3827 جار خوێندراوه‌ته‌وه


میدیای ئیسرائیلی ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکرد، هێزێکی گەورەی ئەمریکا کە خۆی لە کەشتی جەنگیی، فڕۆکەی جەنگیی، سەرباز و چەکی قورس دەبینێتەوە، گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەگوێرەی میدیای ئیسرائیلی، دەیان فڕۆکەی ئێف 15 و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و چاد گەیشتووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش لەدوای گرژییەکانی ساڵی ڕابردووی نێوان ئێران و ئیسرائیل، یەکەمجارە ئەمریکا بەو قەبارە گەورەیە هێز بنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هاوکات کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن گەیشتووەتە زەریای هیندی و لە کاتژمێرەکانی داهاتووشدا دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.