پڕۆسەی خوێندن لە رۆژئاوای کوردستان دواخرا

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 125 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گوڵستان ئیسماعیل، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی جەزیرەی رۆژئاوای کوردستان، ڕایگەیاند کە بەهۆی بارودۆخی نالەباری ناوچەکە و شەپۆلی گەورەی ئاوارەبوونی دانیشتووان، دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خوێندن لە قوتابخانەکانی جەزیرە و کۆبانێ دواخراوە.

 بڕیار وابوو وەرزی نوێی خوێندن لە 25ی ئەم مانگە دەست پێ بکات، بەڵام هاتنی نزیکەی 5000 خێزانی ئاوارە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب و گوندەوارەکانی دەوروبەری بەرەو جەزیرە، ڕێگر بووە لەوەی پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت.

ئیسماعیل ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشە بەردەوامەکان زیاتر لە 200 هەزار قوتابیان لە خوێندن بێبەش کردووە.

لە ئێستادا هەر 1700 قوتابخانەکەی ناوچەی جەزیرە بوونەتە پەناگەیەک بۆ ئاوارەکان، چونکە بەهۆی سەختیی وەرزی زستان و سەرما و سۆڵەوە مەحاڵە خەڵک لەژێر خێمەدا جێگیر بکرێن و هیچ شوێنێکی دیکە جگە لە قوتابخانەکان بۆ حەواندنەوەیان لەبەردەستدا نییە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی