سبەی لەسلێمانی پشوی خۆپیشاندان دەبێت‌و ئامادەکاریی بۆ کەرنەڤاڵێکی گەورە دەکرێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 875 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی سەرتاسەریی خۆپیشاندانەکان بە شارپرێسی ڕاگەیاند،" وێرای سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان بە هەموو دەنگ و ڕەنگ و تەمەن و پیشەکانیانەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا توانییان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداریی لە خۆپیشاندان و کەرنەڤاڵەکانی پشتیوانی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا بکەن، پێیان ڕادەگەیەنین لەسلێمانی سبەینێ سێشەممە دەکەینە پشوویەک بۆ خۆپیشاندانەکان و ئامادەکاریی دەکەین بۆ ڕۆژی چوارشەممە بۆ ئەوەی کەرنەڤاڵێکی گەورە و بەرفراوان لەسەرجەم شارەکان ئەنجام بدەین.


سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی سەرتاسەریی خۆپیشاندەران ئەوەشی بۆ شارپرێس ئاشکراکرد، خۆپیشاندان و کەرنەڤاڵەکان تاکو ئێستا بە شێوەیەکی زۆر باش و رێکخراو بەرێوەچوون و دەنگدانەوەی گەورەیان هەبوە لەسەر ئاستی ناوچەکە و دونیا و کاریگەریی ئەرێنیان لەسەر دۆخی رۆژئاوا جێهێشتوە.

سەبارەت بەوەی بۆچی سبەینێ دەکرێتە پشووی خۆپیشاندانەکان و هیچ چالاکیەک بەڕێوەناچێت، سەرچاوەکە بە شارپرێسی وت،" بۆ هەڵسەنگاندنی هەفتەی یەکەمی خۆپیشاندانەکان و ئامادەسازی بۆ رۆژانی داهاتووی چالاکیەکان بریارمانداوە وەک ئەنجومەن هیچ چالاکیەک رێک نەخەین بۆ سبەینێ و هەموو توانامان بخەینە گەر بۆ ئەوەی رۆژی دواتر کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری لە سەرجەم ناوچەکان ئەنجام بدەین ".