ئیسرائیل لەبارەی كورد لەسوریا هۆشداری دەدات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1903 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداری دەدات و دەڵێت،" کەمینەکان لەسوریا بەبێدەنگی لەناودەبرێن و کورد لەو وڵاتە تەنیا لەبەر ناسنامەکەیان ڕوبەڕووی ئاوارەیی و سەرکوتکردن دەبنەوە.

 
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەهەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند،" لەکاتێکدا جیهان بەسەردێڕی هەواڵە جیاوازەکانەوە سەرقاڵە، کەمینەکان لەسوریا لەبێدەنگیدا دەسڕێنەوەو لەناودەبرێن".
 
وەزارەتەکە بەتایبەت ناوی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان دەهێنێت و  دەڵێت،" کورد لەسوریا ڕوبەڕوی ئاوارەیی، سەرکوتکردن و توندوتیژییەکی سیستماتیک بوەتەوە، ئەمەش تەنیا لەبەر ئەوەی ئەوان کێن و بەهۆی ناسنامەکەیانەوە دەچەوسێنرێنەوە".
 
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕەخنە لەبێدەنگیی جیهان دەگرێت و ئاماژە بەوەدەدات كە،" مافەکانی مرۆڤ گشتگیرن و نابێت بەهەڵبژاردن مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و بێدەنگبون لە ئاستیئەم پێشێلکاری و کوشتن و بێسەروشوێنکردنانە بەواتای بێلایەنی نایەت".