مەزڵوم عەبدی پەیامێک بۆ خەڵکی سلێمانی دەنێرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 14492 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەپەیوەندییەکی تەلوفۆنیدا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، پشتیوانییەکانی خۆی بۆ رۆژئاوای کوردستان دەربڕی، مەزڵوم عەبدیش دەڵێت، شانازی بە خەڵکی سلێمانییەوە دەکەین.

مەزڵوم عەبدی فەرماندی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دڵخۆشبوین بە پێگەیشتنی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە، کە لەرێگەیەوە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ بەرخودانی گەل و هێزەکانمان دەربڕی ".

ئەوەشیخستەڕوو،" هەروەها شانازی دەکەین کە دەبینین گەلەکەمان لە سلێمانی خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدات بۆ دەربڕینی پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ ئێمە.‏