شیعەکان بڕیاری کۆتاییان لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار دا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 13792 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لەلایەنە کوردستانییەکان دەکات بەزوترین کات پرسی سەرۆک کۆمار یەکلا بکەنەوە، دەشڵێت، لەئەگەری نەگەیشتنی پارتی و یەکێتی بە کاندیدی هاوبەش، پەرلەمانتارەکانی خۆیان سەرپشک کردوە دەنگ بە کام کاندید بدەن.


چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمشەوی چوارشەممە لە ماڵی عەمار حەکیم کۆبونەوەو دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

ئەوەشیخستەڕوو،" گرنگە برایانمان لە هەرێمی کوردستان گرنگی بە پێشنیازەکانی ئێمە بدەن کە لە کاتی سەردانەکەمان بۆ هەرێمی کوردستان باسمان کرد، بۆ ئەوەی پرسی سەرۆک کۆمار بەزوترین کات یەکلابکرێتەوە ".

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە ئەندامەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات ئازادبن لە هەڵبژاردنی یەکێک لە کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستە، ئەگەر لایەنەکان نەگەیشتن بە کاندیدێکی هاوبەش.