عێراقچی پەیامێكی توند ئاڕاستەی ئەمریكاو ئیسرائیل دەكات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 862 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئەندازیاری ئەم سەرکێشییە سەربازییانەیەو دەشڵێت،" ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرکێشییەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە داڕێژراوە، بەڵام باجەکەی لەلایەن خەڵکی ئاسایی ئەمریکاوە دەدرێت".


عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەهەژماری فەرمیی خۆیەوە لەپلاتفۆرمیی (ئێکس)، پەیامێکی سەبارەت بەدەنگۆی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا بڵاوکردەوە.

عێراقچی دەڵێت،"ئەو بانگەشەیەی کە گوایە ئێران پلانی هەبووە هێرش بکاتە سەر ئەمریکا یان هێزەکانی ئەمریکا، چ وەک هێرشی خۆپارێزی و چ وەک هێرشی پێشوەختە، تەنیا درۆیەیەکی شاخدارە".

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئامانجی پشت بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە زانیارییانەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "تاکە مەبەست لەم درۆیە، هێنانەوەی پاساوە بۆ ئۆپەراسیۆنی 'هەڵەی گەورە' (Epic Mistake)".

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی دا لەرۆڵی تەلئەڤیڤ لەتێوەگلانی ئەمریکا لەناوچەکەداو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ئۆپەراسیۆنە؛ "سەرکێشییەکە لە لایەن ئیسرائیلەوە داڕێژراوە، بەڵام باجەکەی لەلایەن خەڵکی ئاسایی ئەمریکاوە دەدرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانیی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد و لە ئەنجامدا چەند سەرکردەیەکی وڵاتەکە کوژران.