شارپرێس:
محەمەد شیاع
سودانی لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە مەسعود پزیشکیانی راگەیاند، ئەو هێرشانەی
خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج پێشێلکارین بەرامبەر ئارامی و سەروەری وڵاتەکە، دەشڵێت،
ئەو هێرشانە قبوڵکراو نین و هەوڵەکانی عێراق بۆ راگرتنی ئەو جەنگە ناهێڵێت.
نوسینگەی سەرۆک
وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی زسەرۆک وەزیرانی
عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامدا و
سەرەخۆشی خۆی بەهۆی کوژرانی عەلی خامنەیی پێڕاگەیاند.
ئەوەشخراوەتەڕوو،" سەرۆک وەزیرانی عێراق بەتوندی هێرشە ستەمکارانەکانی سەر ئێرانی رەتکردوەتەوەو
ئامادەیی خۆی بۆ هەوڵدان لەپێناو کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ و دۆزینەوەی
چارەسەری ئاشتییانە دەربڕی، لەهەمان کاتدا هێرشەکانی سەر عێراقیشی رەتکردوەتەوە ".
بەپێی
راگەیەنراوەکە، محەمەد شیاع سودانی بە مەسعود پزیشیکانی راگەیاندوە،" ئەو
هێرشانەی دەکرێنە سەر خاکی عێراق سەروەری و ئارامی عێراق پێشێل دەکەن و قبوڵکراو
نین، هەروەها هەوڵەکانی عێراق بپ راگرتنی ئەو جەنگە لەناودەبات ".
سودانی
وتوشیەتی، رێگە نادەن هیچ کەس و لایەنێک خاکی عێراق بۆ دەستدرێژیکردنەسەر ئێران
بەکاربهێنێت.
