شارپرێس:
وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند کە سیاسەتی ئاڵوگۆڕکردنی
گورز کۆتایی پێهاتووە و تاران دەست دەکات بە جێبەجێکردنی هێرشی یەک لە دوای یەک و
بەردەوام.
ناوبراو لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا جەختی
کردەوە کە کۆتایی جەنگ لەلایەن ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە دیاری ناکرێت، بەڵکو ئێران
کۆتاییەکەی دەنووسێتەوە.
وتەبێژەکە ئاماژەی بەوە کرد کە
دوژمنان لە دۆخێکی داڕمانی دەروونیدان و سەرکردەکانیان لێدوانی شێواو دەدەن، هەروەها
هۆشداری دایە دۆناڵد ترەمپ و ئیسرائیل کە هەرچەندە ئەوان جەنگەکە دەست پێبکەن، بەڵام
تاران بەپێی هاوکێشە سەربازییەکانی خۆی کۆتایی پێ دەهێنێت.
سەبارەت بە گەرووی هورمز، ڕایگەیاند
کە ڕێگە نادەن تەنانەت یەک لیتر نەوت بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بگوازرێتەوە و هەر کەشتییەک
لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ئیسرائیل بێت دەبێتە ئامانج.
وتیشی کە شوێنکەوتنی ستراتیژیی خۆحەشار
دان لە وڵاتانی دراوسێ سوودی نابێت و تەواوی بنکە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان لە
ناوچەکەدا یەک لە دوای یەک دەکرێنە ئامانج.