شارپرێس:
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیدا لەسەر گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبونەوەی ئاسایی خۆی کردو کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ڕەزامەندیی لەسەر گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سوپای عێراق دەربڕی.
هاوكات، لەكۆبونەوەكەدا، سەبارەت بەدۆخی دارایی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە:
- بڕیاردرا وردبینی لەکەمکردنەوەی خەرجییەکانی وەزارەتەکاندا بکرێت.
-ئەو بەرپرسانەی زانیارییە داراییەکانیان بۆ لیژنەکان نەناردوە، ڕەوانەی لیژنەی لێکۆڵینەوە کران.
-سزادانی ئەو بەڕێوەبەرانەی لە کاتی دیاریکراودا وەڵامی نوسراوەکانی حکومەتیان نەداوەتەوە.