شارپرێس:
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات
ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوام بێت، شارەزایەکی
کەشناسیش پێشبینی دەکات رۆژی سێشەممە کەشەکە بەتەواوی ئاسایی بێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی
و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە،
کەش بە گشتی بارانبارین دەبێت، سەرەتا لە
کاتەکانی پێشنیوەرۆ بارانبارین لە ناوچە شاخاوییو سنوریەکان و قەزاو ناحیەکانی
ناوچە شاخاویەکان و ئیدارەی زاخۆ لەگەڵ بەشێک لەسنوری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات،
شێوازی دابارین بارانی مامناوەندو لێزمە بارانی پچڕپچڕ دەبێتو هەندێک کاتیش هەورە
تریشقەی لەگەڵدا دەبێت ".
ئەوەشیخستەڕوو،" پاشان کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە دەگاتە
بەشەکانی ناوەڕاستو باشوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی
ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و دەشتی شارەزوور و پاشان بۆ سەر سنوری کەرکوکو
ئیدارەی گەرمیان) ".
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دوشەممە، کەشناسی باس لەوەدەکات، کەش نیمچە
هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیا جیا
هەیە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان، لە هەندێ کاتیشدا لە کاتەکانی نیوەڕۆ پێشبینی
ئەگەری نمە بارانی کەم لەسەنتەری پارێزگاکان هەیە و پێشبینی باران بەشێوەی بارانی
بەهاری و گەواڵە باران دەکرێت، هەندێ ناوچەش کەشەکەی سەقامگیر دەبێت .
هاوکات، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات،" سێشەممە
کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە و تاوەکو هەینی کەش لەباردەبێ".
