شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، گەروی هورمز بەڕوی کەشتییە بارزگانییەکان
کراوەتەوە، دەشڵێت، رێگە بە تێپەڕبونی کەشتییە سەربازییەکان نادەن.
سوپای پاسداران لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەئێستادا گەروی
هورمز بەپێی رێکارەکان و لەژێر چاودێرییەکی وردا بەڕوی کەشتییە بازرگانییەکان
کراوەتەوە ".
هاوکات، ئەوەشیخستەڕوو، نزیکبونەوەی کەشتییە سەربازییەکان لەگەروەکە بە هەر
بیانویەک بێت، بە شکاندنی ئاگربەست دادەنرێت و رێکاری پێویستی بەرامبەر دەگرنە بەر
.