سعودیە لەعێراق توڕەیەو باڵيۆزەکەی بانگهێشت دەکات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سعودیە لەعێراق توڕەیەو لەپەیامێكدا ڕایگەیاند، هەموو رێکارێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی وڵات و دەڵێت،" لەڕێگەی درۆنەکانەوە لەناو خاکی عێراقەوە هێرش کراوەتە سەر سعودیەو وڵاتانی دیکەی کەنداو".


وەزارەتی دەرەوەی سعویە، سەفییە سوهەیل، باڵیۆزی عێراقی لەشانشینەکە بانگهێشت کردو نامەیەکی ناڕەزایەتی فەرمی رادەست کرد.

لەڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی سعودیەدا هاتوە، کە ئەم بانگهێشتکردنە لە پاش بەردەوامیی هێرش و هەڕەشە ئاشکراکان دێت کە لەڕێگەی درۆنەکانەوە لەناو خاکی عێراقەوە کراونەتە سەر سعودییەو وڵاتانی دیکەی کەنداو.

لەکاتی ڕادەستکردنی نامەی ناڕەزایەتییەکەدا، سەعود ساتی، بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی، جەختی لەسەرکۆنەکردنی توندی شانشینەکە کردەوە بۆ ئەو هێرشانەی لە خاکی عێراقەوە سەرچاوە دەگرن و وتی،"پێویستە عێراق بە بەرپرسیارییەتییەکی تەواوەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم هەڕەشە و دەستدرێژییانەدا بکات."

هەروەها ساتی دوپاتی کردەوە، کە سعودیە بەتوندی هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر سەروەریی وڵاتان و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ڕەت دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کە شانشینی سعودییە هەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ بەرگریکردن لەئاسایش و پاراستنی خاکەکەی.

بەپەلە