ئێران سەپاندنی میكانیزمی هەمیشەیی بۆ کۆنترۆڵکردنی گەروی هورمز ڕادەگەیەنێت

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 770 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژەكەی بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران، سەپاندنی میکانیزمێکی هەمیشەیی بۆ کۆنترۆڵکردنی گەروی هورمز و قەدەغەکردنی تێپەڕبونی کەشتییە دوژمنەکان ڕادەگەیەنێت، هەروەها پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئاسایشی بەندەرەکانی ناوچەکە یان بۆ هەموو کەسێکە یان بۆ کەس نییە.


ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند،"جگە لەکەشتییەکانی دوژمن، هەموو کەشیتییەکانی دیکە بەپابەندبون بەرێکارەكانی ئێران، دەتوانن لەگەروی هورمزەوە تێپەڕن".

جەختیش دەكاتەوە، كە ئەگەر ئاسایشی بەندەرەکانیان پارێزراو نەبێت، هیچ بەندەرێک لەکەنداو و دەریای عومان پارێزراو نابێت".

ئیبراهیم زولفەقاری، وتوشیەتی،" هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرگری لەمافە یاساییەکانی وڵاتەکەمان بەئەرکێکی سروشتی و یاسایی دەزانن و لەسەر ئەم بنەمایەش پیادەکردنی سەروەریی ئێران لەئاوە هەرێمییەکانی وڵاتەکەماندا مافێکی سروشتیی گەلی ئێرانە".

ئاماژەی بەوەشكرد، دابینکردنی ئاسایش لەئاوە هەرێمییەکانی ئێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بەردەوام دەبێت و وەک چۆن چەندین جار ڕاگەیەندراوە، ئەو کەشتییانەی سەر بەدوژمنن مافی تێپەڕبونیان نیە بەگەروی هورموزداو كەشتیەكانی دیکە بەڕەچاوکردنی ڕێساکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وەک پێشوو ڕێگەی تێپەڕبونیان لە گەروەکە دەبێت.

زولفەقاری باسی لەوەشكرد، بەهۆی بەردەوامی هەڕەشەکانی دوژمن دژی گەلی ئێران و ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەمان، دوای کۆتایی هاتنی جەنگیش ئێران، میکانیزمێکی هەمیشەیی بۆ کۆنترۆڵکردنی گەروی هورموز جێبەجێ دەکات و سەپاندنی سنوردارکردنی ئەمریکا بەسەر هاتوچۆی دەریایی كەشتیەكان لەئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، کارێکی نایاسایی و نمونەی چەتەی دەریاییە.

ئیبراهیم زولفەقاری لەدرێژەی چاوپێكەوتنەكەیدا وتوشیەتی، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەڕاشکاوی ڕایدەگەیەنن کە ئاسایشی بەندەرەکان لەکەنداوی فارس و دەریای عومان یان بۆ هەموانە یان بۆ هیچ کەس".


بەپەلە