شارپرێس:
فەرماندەیەکی سەربازی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بەمەبەستیی دورخستنەوەی مەترسییەکانی حزبوڵا لەسەر ئیسرائیل، لەماوەی چەند رۆژی داهاتودا هێزەکانیان شارۆچکەی (بنت جوبەیل) لە باشوری لوبنان کۆنتڕۆڵ دەکات.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری فەرماندەیەکی باڵای سەربازی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، تەنها ژمارەیەکی کەمی چەکداری حزبوڵا لەشارۆچکەی بنت جوبەیل لەباشوری لوبنان ماونەتەوەو لەچەند رۆژی داهاتوشدا هێزەکانی ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی شارۆچکەکە ئەنجامدەدەن.
ئەوەشیخستەڕوو، ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە، کەمکردنەوەی تواناکانی حزبوڵایە، بۆ رێگریکردن لە هێرشکردنەسەر باکوری ئیسرائیل لەو ناوچانەوە.
ئەو فەرماندە سەربازییەی ئیسرائیل وتیشی،" لەماوەکانی رابردودا ژمارەیەک چەکدارئ حزبوڵا لەکاتی دەرچونیان لە نەخۆشخانەی (بنت جوبەیل) لە هێرشێکی ئاسمانیدا کراونەتە ئامانج و کوژراون ".