شارپرێس:
دوای دەستپێكردنی گەمارۆكان بۆ سەر ئێران، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "هەر بەلەمێکی ئێرانی لێمان نزیک ببێتەوە، لەناوی دەبەین"، دەشڵێت، بەبەکارهێنانی هەمان ئەو سیستەمی کوشتنەی کە دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لەسەر بەلەمەکان لە ناو دەریا بەکاری دەهێنین".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەدەقی پەیامەكەیدا، دەشڵێت، هێزی دەریایی ئێران لەبنی دەریاکەدایە، بەتەواوی تەفروتونا بوە، ئەوەی کە لێمان نەداوە ژمارەیەکی کەمە".
هۆشداریش دەدات و دەڵێت، ئەگەر هەرکام لەو کەشتییانە لەگەمارۆ دەریایییەکەمان نزیک ببنەوە، دەستبەجێ لەناو دەبرێن، بەبەکارهێنانی هەمان ئەو سیستەمی کوشتنەی کە دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لەسەر بەلەمەکان لە ناو دەریا بەکاری دەهێنین. کارەکە خێرا و بێبەزەییانەیە".