وەزیری جەنگی ئەمریكا پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی ئێران دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2614 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەدوای گەمارۆكان ڕەنگە ئێران دەست بكەن بە تەقەكردن، كەئەوەش كارێكی ژیرانە نابێت".


پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، دەشڵێت، سەرۆكی ئەمریكا ئەمجارە سازش ناكات، پلانەكەی وەك خۆی جێبەجێدەكات.

وەزیری جەنگی ئەمریکا وتیشی،" ژمارەیەکی زۆر لەسەرکردەکانی ئێرانمان کوشتوەو ڕێبەری نوێ بریندارو شێوێندراوەو ڕژێمەکەی هیچ بژاردەیەکی لەبەردەمدا نەماوە.

ئەم وتانەی وەزیری جەنگی ئەمریكا لەكاتێكدایە، كەمتر لەكاتژمێرێكە گەمارۆكانی سەر گەروی هورمز دەستیپێكردوە.