شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین
رایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشە درۆنییانەی لەناو خاکی عێراقەوە کراونەتەسەر بەحرەین،
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لەبەحرەین بانگهێشتکراوەو نامەیەکی ناڕەزایەتی
پێدراوە.
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" شێخ عەبدوڵا بن عەلی ئال خەلیفە،
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی دەرەوە نامەیەکی ناڕەزایەتی رادەستی کاربەڕێکی
باڵیۆزخانەی عێراق لە مەنامە کردوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو،" لەپەیامەکەدا
داوا لە حکومەتی عێراق کراوە بەشێوەیەکی خێرا و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو
هەڕەشە و دەستدرێژییانە بکات کە لەخاکی عێراقەوە دەکرێنە سەر بەحرەین و وڵاتانی
دیکەی کەنداو ".
ئەمەش لەکاتێکدایە،
دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی سعویە، سەفییە سوهەیل، باڵیۆزی
عێراقی لەشانشینەکە بانگهێشت کردو نامەیەکی ناڕەزایەتی فەرمی رادەست کرد.
لەڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی سعودیەدا هاتوە، کە ئەم
بانگهێشتکردنە لە پاش بەردەوامیی هێرش و هەڕەشە ئاشکراکان دێت کە لەڕێگەی
درۆنەکانەوە لەناو خاکی عێراقەوە کراونەتە سەر سعودییەو وڵاتانی دیکەی کەنداو.