شارپرێس:
لەکاتێکدا شەپۆلی هەڕەشەو تۆقاندنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی لەبەریتانیا ڕوو لەهەڵکشانی ترسناکە، سەرچاوە هەواڵییەکان پەردەیان لەسەر هێرشێکی توندو دڕندانە لادا کە لەناوەندی شاری لەندەن کراوەتەسەر هاوڵاتییەکی ئێرانی.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى كهناڵى (ئێران ئینتەرناشناڵ) بڵاویكردوهتهوه، قوربانییەکە کەسایەتییەکی پسپۆڕو پیشەیی بوهو نیشتەجێی لەندەنەو لەساڵانی ڕابردودا بەشداریی لەچالاکییە مەدەنیو سیاسییەکاندا کردوە دژی دەسەڵاتی ئێران، ههربۆیه پۆلیسی بەریتانیش لێکۆڵینەوەیەکی وردی دەستپێکردوە، بەڵام تائێستا ناسنامەی هێرشبەرانو وردەکاریی زیاتر ڕانەگەیەندراوە.
ئەم هێرشە نوێیە لەکاتێکدایە کە هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیا لەبەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان، تەنها لەم مانگەدا (نیسانی 2026)، سێ کەس دەستگیرکران کە هەوڵیاندابوو بەبۆمبی سوتێنەر هێرشبکەنەسەر بارەگای کەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) لەلەندەن، هەرچەندە ئەو هێرشە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە، بەڵام زەنگێکی مەترسیدار بوو بۆ تیرۆری میدیا ئازادەکان.
وهكو ئاماژهى پێكراوه، مەترسییەکان تەنها هێرشی سەر شەقامهكان نین، بهڵكو لەئایاری 2025یشدا، سێ ئێرانی بهگوێرهى یاسای ئاسایشی نیشتمانی ڕەوانەی دادگاکران، دوای ئەوەی دەرکەوت سەرقاڵی چاودێرییو کۆکردنەوەی زانیاریی بون بۆ ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژی کوشندە دژی نەیارانی تاران لەناو خاکی بەریتانیادا.
کێن مەککالۆم سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی بەریتانیا (MI5)، پێشتر ڕایگەیاندبوو، لەساڵی 2022وە تائێستا، زیاتر لە 20 پیلانی تیرۆرکردنو ڕفاندنیان پوچەڵکردوەتەوە کە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیکراون.
بۆ ڕەوەندی ئێرانی كه كوردانى ڕۆژههڵاتیش لهو چوارچێوهیهدا ههژماركراون لەهەندەران، ئەم هێرشانە تەنها ڕوداوی تاوانکاریى نین، بەڵکو بەشێکن لەستراتیژییەکی داڕێژراو بۆ بڵاوکردنەوەی ترسو بێدەنگکردنی هەر دەنگێکی ناڕازیی، لەندەن-یش کە ڕۆژانێک پەناگەیەکی ئارام بوو، ئێستا بوەتە گۆڕەپانی ململانێیەکی مەترسیدار کە تێیدا ئازادی ڕادەربڕینو ژیانی مرۆڤەکان کەوتوەتە بەر هێرشی تیرۆری نێودەوڵەتی.