باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا هۆشدارییەكی توندی ڕاگەیاند

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 419 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداریی لەبارەی هێرشی گروپە چەکدارەکانەوە دەدات و دەڵێت، میلیشیا عێراقییەکان بەردەوامن لەپلاندانان بۆ هێرشی زیاتر دژی هاوڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.


باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، هەندێک لایەنی سەر بەحکومەتی عێراق بەردەوامن لەدابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ گروپەکان.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق هۆشداری دایە هاوڵاتیانی لەگەشتکردن بەئاسمانی عێراق، سەرەڕای دەستپێکردنەوەی گەشتەکان و داوایان لێدەکات هەست بەمەترسییە بەردەوامەکانی موشەک و درۆن بکەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا رایگەیاندوە، هێشتا نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکا بەردەوامە لە کارەکانی سەرەڕای بڕیاری بەجێهێشتنی ناچاریی وڵاتەکە، ئەوەش بۆ هاوکارییکردنی هاوڵاتیانی ئەمریکا لە عێراق.