وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاریدا ناردنی دۆلار بۆ عێراق ڕابگرێت تا دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
کەناڵی ئەلعەرەبیە لە زاری سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە کاتژمێرەکانی ڕابردوەوە بڕیاری راگرتنی ناردنی دۆلاری بۆ عێراق داوە، ئەوەش بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەداوە، مەرجی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنی دۆلار بۆ عێراق ئەوەیە، حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت کە حکومەتێک بێ ئەمریکا بتوانێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات.
ئەو بریارەی ئەمریکا دوای سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ ئێران هات، ئەمریکا پێیوایە نەدەبوو بەرپرسانی عێراق ڕێگە بدەن ئیرانیەکان دەستوەردان لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بکەن.