پاكستان هۆشداری توند بەترەمپ دەدات و هەوڵى چارەسەركردنی مەترسییەك لەسەر گەڕێكی دیكەی دانوستانەكان دەدات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 674 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو ئاژانسی ئەمریكی ئاشرایانكردوە، كەلەلایەن بەرپرسانی پاكستانەوە هەوڵەكانی ترەمپ و ناكۆكییەكانی ئەمریكا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە بەهەوڵی لەباربردنی دانوستاندنەكان هەژمار دەكرێن.


ئاژانسی ئاسۆشێیتد پرێس لەزاری بەرپرسێک کە بەشدارە لەهەوڵەکانی نێوەندگیری ڕایگەیاندوە، "نێوەندگیرەکان رێکخستنەکانی گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا  ئێران کۆتایی پێدێنن، ئەمەش لەهەوڵێکدایە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان هەڵوێستەکانیان."

هاوكات، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانەوە ڕایگەیاندوە، "هێشتا ناکۆکی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی هەیە، بۆشاییەکانی نێوان هەردولا بەرتەسک نەبوەتەوە، بەڵام بەردەوامی فشارەکانی ئەمریکا بەهۆکارێک دادەنرێت کە رێگری لەپێشوەچونی دانوستانەکە دەکات و بەئاڕاستەی لەباربردنی بەرەوپێشچونەكان هەمار دەكرێن"

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردوە، "بەردەوامی گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر گەروی هورمز کاریگەری نەرێنی لەسەر دانوستانەکان هەیە."

سەرچاوەیەکی ئەمنی پاکستان ڕایگەیاند، سوپاسالاری پاکستان و ترەمپ گفتوگۆیان کردوە، لەو گفتوگۆیەدا ترەمپ ئاگادار کراوەتەوە بەردەوامبوونی گەمارۆی گەروی هورمز بەربەستە لەبەردەم دانوستانەکان.

ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستاش ئێران بەفەرمی ڕەتیدەكاتەوە ئامادەی دانوستاندنەكان بێت و هەوڵەكانی ئەمریكا بە بانگەشەی میدیای ناودەبات.