شارپرێس:
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران
ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی سەردانەکەی چەند رۆژی رابردوی بۆ بەغدا بڵاوکردەوەو دەڵێت، سەردانەکە بۆ گەیاندنی سوپاس و پێزانینی ئێران بوە
بۆ گەل و مەرجەعییەت و بەرپرسانی عێراق.
ئیسماعیل قائانى فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەبارەی
کابینەی نوێی حکومەتی عێراق باسی لەوەکردوە، پێکهێنانی حکومەتی نوێ تەنیا مافی
ڕەوای خودی عێراقییەکانە و دەستوەردانى هەر لایەنێک لەم بابەتەدا ڕەتدەکەنەوە،
هەڵبژاردن و دیاریکردنی سەرۆکوەزیران تەنیا بڕیاری عێراقییەکان خۆیانە.
وتیشی، نابێت "تاوانبارانی
دژ بە مرۆڤایەتی" دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا بکەن، چونکە عێراق
لەوە گەورەترە.