شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پێشکەوتن هەبێت لەبیروڕای سەركردەكانی ئێران، ئامادەیە خۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی تاران کۆببێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست ڕایگەیاند، بڕیارە گفتوگۆمان هەبێت، بۆیە من لەم ساتەدا گریمانەی ئەوە دەکەم کە کەس یاری ناکات و هەموان جیدیین".
سەرۆکی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک؛ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەت و جارید کوشنەری ڕاوێژکار، ئەمڕۆ دوشەممە ئەمریکایان بەرەو پاکستان جێهێشتوە.
ترەمپ وتییشی،" ئەوان ئێستا ل رێگەن و ئەمشەو بەکاتی ئیسلامئاباد دەگەنە پاكستان".
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر دەرفەت بڕەخسێت، ئامادەیە ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرکردایەتیی ئێران کۆببێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی كردەوەو تی،"من هیچ کێشەیەکم لەبینینی ئەوان نییە، ئەگەر بیانەوێت کۆببینەوە، هەرچەندە ئێمە خەڵکی زۆر لێهاتومان هەیە، کە نوێنەرایەتیمان دەکەن، بەڵام من کێشەم نییە خۆم بیانبینم، بەڵام تەنیا مەرجم ئەوەیە گۆرانكاری لەبیروڕایاندا بەدی بكرێت".
ترەمپ جارێکی دیکە باسی کرۆکی مەرجەکانی واشنتنی کرد و گوتی، تاکە خاڵێک کە سازشی لەسەر ناکەن، بابەتی چەکی ئەتۆمییە، "دەبێت دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانیان ببن. بابەتەکە زۆر سادەیە؛، نابێت هیچ چەکێکی ئەتۆمییان هەبێت."
ترەمپ گوتیشی، ئەگەر ئێران پابەند بێت بەم مەرجەوە، ئەوا دەکرێت ببێتە "وڵاتێکی نایاب و گەشەسەندوو".
