ئیسرائیل: تۆڕێکی سیخوڕیی مەترسیداری ئێرانمان لەئازەربایجان پوچەکردەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 175 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل، بە مووساد و سوپا و شاباکەوە، ڕایانگەیاندووە کە تۆڕێکی سیخوڕییان لە ئازەربایجان پوچەڵ کردۆتەوە کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئاراستە کراوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە: ئەو تۆرە سیخوڕییە پلانیان داڕشتووە هێرش بکەنە سەر بۆری نەوتی باکو-تبلیسی-جیهان  و  بەرژەوەندییەکانی ئیسرائی لە باکو، وەک باڵیۆزخانە و کەنیسەیەک بەئامانج بگرن.

ئیسرائیل ئاشکرای کردووە کە ئەمە بەشێکە لە تۆڕێکی فراوانتری "ئۆپەراسیۆنی دەرەکی" کە لەلایەن یەکەی 4000ی سوپای پاسدارانەوە بەڕێوە دەبرێت کە ئەم یەکەیە بەرپرس بووە لە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکان لە دەرەوەی ئێران و قاچاخچێتی بە چەکی پێشکەوتوو. 

ئەوەش هاتووە: چالاکییەکانی ئەم تۆڕە تەنها لە قەوقاز کورت بەبۆتەوە، بەڵکو درێژ بۆتەوە بۆ ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشێوەیەک کەسانی وەک مەهدی یەخە دەهقان دەستیان هەبووە لە بەڕێوەبردنی قاچاخچێتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی لەسەر ئامانجە سەربازییەکان.