دەستڕێژی گولـلە لەسەرمایەدارێکی کەلار کراو بریندارکرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1102 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەقەزای رزگاری دەستڕێژی گولـلە لە دوو کەس کرا و بریندارکران، بەپێی زانیارییەکانیش یەکێک لە بریندارەکان ئەحمەدی حاجی فاتم، سەرمایەداری قەزای کەلارە.



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەمە لەقەزای ڕزگاریەوە دوو برینداری فیشەک گەیەندرانە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار، بەوتەی بریندارەکان کە دانیشتوی قەزای کەلارن و بەمەبەستی سەردانیکردنی نەخۆش چونەتە قەزای ڕزگاری، لەوێ تەقەیان لێکراوەو برینداربون".

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت،" دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت ".

ئەوەشخراوەتەڕوو،" لەئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردوەتەوەو لەسەرچۆنێتی ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوەو بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ( 406 ) فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکە دەرچوەو لەئێستادا پۆلیس لەهەوڵی دەستگیرکردنیدان ".