هەڕەشەیەكی توند لەتارانەوە بۆ شەقامەكانی واشنتۆن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 782 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمانی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکاو رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی، ئەوا تاران لەناو شەقامەکانی واشنتۆنەوە وەڵامیان دەداتەوە.

 
عەباس موقتەدایی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمانی ئێران، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی ڕایگەیاند،"ئێمە شەڕخواز نین، بەڵام ئەگەر لایەنی بەرامبەر جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەرمان، ئێران دەستەوەستان نامێنێت و وەڵامی توندی دەبێت، پێویستە سەرۆکی ئەمریکاش ئەم راستییە بزانێت".
 
موقتەدایی لەدرێژەی قسەکانیدا هۆشداریی توندی ئاراستەی واشنتۆن کرد و وتی،"ئەگەر لایەنی بەرامبەر جەنگمان پێ بفرۆشێت، ئێمە بێدەنگ دانانیشین. ئەم جەنگە ئەو توانایەی هەیە کە وەڵامەکەی لەناو شەقامەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بدرێتەوە. ترەمپ دەبێت بایەخ بەم پرسە بدات، من وەک جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران ئەم قسەیە دەکەم".
 
ئەو پەرلەمانتارە ئێرانییە ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران توانیویەتی رێگری لە تەماع و ویستە سەرکێشییەکانی دۆناڵد ترەمپ بگرێت و پلانەکانی پەکبخات.
 
ئەم لێدوانەی بەرپرسەکەی پەرلەمانی ئێران لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تاران و واشتۆن لەمیدیاكانەوە پەرەی سەندوە لەكاتێكدا چاوەكان لەسەر گەڕێكی دیكەی دانوستاندنەكانن پێش كۆتایهاتنی وادەی ئاگربەستەكە كەبەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بەكاتی هەرێم ئاگربەستە دوو هەفتەییەكەی ترەمپ كۆتایی دێت.

بەپەلە