شارپرێس:
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، دەنگۆی ڕاگرتنی موچەی زیاتر لە 150 هەزار موچەخۆری گرێبەستی ڕەتكردەوەو ڕایدەگەیەنێت، موچه‌ی گرێبه‌سته‌كان له‌بودجه سێ ساڵییەكەدا ڕاناگیرێت و دەڵێت، ئه‌و بڕیاره ته‌نها بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یه كه دۆسیه‌كانیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه نه‌نێردراوه.
وه‌زاره‌تی دارایی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا لەپەیجی فەرمی خۆی، ڕایگەیاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی 150 هه‌زار گرێبه‌ست له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی سێ ساڵه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، هه‌ڵه‌و بێ بنه‌مان.
لەبڵاوكراوەكەدا ئەوەش هاتوە، ئه‌و ده‌نگۆیانه تایبه‌تن به‌گرێبه‌سته‌كان له‌پارێزگای كه‌ركوك به‌هۆی پێشكه‌شنه‌كردنی خشته‌و داتاكانی پارێزگا كه پێشتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌وه داواكرابوو.
وەزارەتەكە، پابه‌ندبونی خۆی به‌ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌گرێبه‌سته‌كان دوپاتكردۆتەوە، دوای ئه‌وه‌ی كه داتای یاسایی پێویست له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پێگه‌یشتوەو دەڵێت،" بەو پێیەش پابەندی هەموو پابەندییەكانن بەرامبەر موچەخۆرە گرێبەستەكانیان".