کەشتییەکی نەوتهەڵگر گەیشتە بەندەرەکانی ئێران

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران ڕایگەیاند، کەشتیی نەوتهەڵگری "سێلی سیتی" بە پاڵپشتیی ئۆپەراسیۆنیی هێزی دەریایی سوپا، بە سەلامەتیی گەیشتە ناو ئاوە هەرێمییەکانی ئێران. 

 
لەبەیاننامەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێراندا هاتووە: کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی "سیلی سیتی" دوای تێپەڕبوونی بە دەریای عەرەبەوە، بە پشتیوانیی ئۆپەراسیۆنی هێزی دەریایی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەوی ڕابردوو چووە ناو ئاوە هەرێمییەکانی ئێرانەوە.

هەروەک دەڵێت:سەرەڕای ئاگادارکردنەوە و هەڕەشە دووبارەکانی هێزی دەریایی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا، کەشتییە نەوتهەڵگرەکە شەوی ڕابردوو بە پشتیوانیی ئۆپەراسیۆنی هێزی دەریایی سوپا و بە سەلامەتییەکی تەواوەوە، دوای تێپەڕبوونی بە دەریای عەرەبەوە، چووە ناو ئاوە هەرێمییەکانی ئێرانەوە.

دەشڵێت: لە چەند کاتژمێری ڕابردووشەوە لە یەکێک لە بەندەرەکانی باشووری ئێران لەنگەری گرتووە.

بەپەلە