شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران بەهۆی داخستنی گەروی هورمزەوە توشی داڕمانی دارایی بوە.
ترەمپ لەپلاتفۆڕمی تروس سۆشیاڵ نوسیویەتی، ئێران بەدەست کەمی نەختینەوە دەناڵێنێتو ڕۆژانە زیاتر لە500 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات، ئەمەش وایکردوە سوپاو پۆلیسی ئەو وڵاتە بەهۆی نەدانی موچەکانیان گلەیی بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە، بڕیاریداوە ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژبکاتەوە تاوەکو ئەو وڵاتە پێشنیارێکی یەکگرتوو پێشکەشدەکات، ئەوەش لەسەر داوای پاکستان بۆ دواخستنی هێرشەکان.
لەگەڵ ئەوەشدا، فەرمانی بەهێزە چەکدارەکان کردوە کە گەمارۆکان بەردەوامبکەنو لەئامادەباشییدابن.
لای خۆیەوە، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویکردوهتەوە، ئیدارەی ترەمپ کەمپینێکی بەناوی "توڕەیی ئابوریی" دژی ئێران دەستپێکردوە کە بریتییە لەسەپاندنی سزای توند، گەمارۆدانی بەندەرەکانو دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە ئێرانییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا.
لەلایەکی دیکەوە، سکۆت بیسێنت وەزیری خەزێنەی ئەمریکا جەختیکردەوە، هێزی دەریایی ئەمریکا بەردەوامدەبێت لەگەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران.
ناوبراو پێشبینیکرد، بەهۆی پڕبونی کۆگاکانی نەوت لەدورگەی خارگ، لەماوەیەکی کورتدا ناچاردەبن بیرە نەوتە لاوازەکانی ئێران دابخەن.
