شێروان شێروانی له‌ زیندان مانگرتنی له‌ خواردن ڕاگه‌یاند

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ چوارشەممە، شێروان شێروانی زیندانیکراوی بادینان لەیادی رۆژنامەگەری کوردیدا مانی لە خواردن گرت، چالاکوانێکی سیاسیش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.

ئیبراهیم عه‌باس چالاكی سیاسی و هاوڕێی شێروان شێروانی لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،"  بەهۆی ئەو پێشێلکاریە یاسایانەی بەدرێژایی پێنج ساڵی دەستگیرکردنی دەرهەقی دەکرێت، بەهۆی ئەو هەموو نایەکسانەی لەگەڵ شێروان شێروانی رۆژنامەنووس دەکرێت، ئەوە جگە لە دووجار حوکمدانەوەی بە ناڕەوا و زوڵم، ئەمڕۆ ٢٢ نیسان لەیادی رۆژنامەگەری کوردیدا، هاوڕێ و برامان شێروان شێروانی مانی لە خواردن گرت ".

ئەوەشیخستەڕوو،" : داواکاری شێروان شێروانی بە بە داوایەکی فەرمی و یاسایی بوو، کە تێدا داوای ئیجازە مەنزەلی و ئیفراج شەرتی و مافی گواستنەوەی بۆ سلێمانی لێ زەوتکراوە، لە کاتێکدا ئەم مافە بۆ هەموو زیندانیەکی هەرێمی کوردستان هەیە، جگە لە شێروان شێروانی ".

 ئیبراهیم عه‌باس باسی لەوەشکرد،" ئەو فشارە زۆرەی لە ئیدارەی زیندان دەکرێت، ڕۆتینیاتێکی ئەوتۆی دروستکردوە، ئەوەی حسابی بۆ ناکرێت مافی یاسایی شێروانە، وەکو حوکمدراو و زیندانیەک ".

بەپەلە