پزیشکیان دوایین هەڵوێستی ئێرانی راگەیاند و دانوستان رەتدەکاتەوە

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 735 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند، بەهەموو شێوەیەك دانوستان ڕەتدەكەنەوەو  دەشڵێت،" درێژكردنەوەی ئاگربەست لەلایەن ترەمپەوە هیچ مانایەكی نیە".


مەسعود پزیشکیان، سەرۆك كۆماری ئێران، لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند،" ئاستی تێگەیشتن و درکكردنی ئەو کەسانەی پێشنیاری ئامادەبونی ئێران لەئیسلام ئاباد دەکەن، بۆ دانوستان، تەنانەت لەئاستی تێگەیشتنی ترەمپیش کەمترە".

جەختیشی كردەوە، كە درێژکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن ترەمپەوە، هیچ مانایەکی نییە".

 

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا  لەپلاتفۆڕمی تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، بڕیاریداوە ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژبکاتەوە تاوەکو ئەو وڵاتە پێشنیارێکی یەکگرتوو پێشکەشدەکات، ئەوەش لەسەر داوای پاکستان بۆ دواخستنی هێرشەکان.


بەپەلە