ئەمریکا پەیامێکی توند دەداتە عێراق

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسێکی عێراقی ئاشکرایکردوە کە ئەمریکا بەفەرمی سەرکردەکانی عێراقی ئاگادارکردوەتەوە لەوەی پاڵپشتی هیچ حکومەتێک ناکەن پەیوەندی بە گروپە چەکدارەکانەوە هەبێ.


بەرپرسێکی باڵای عێراقی بە کەناڵی "العربي"ی راگەیاندوە، واشنتۆن هۆشداری بە لایەنەکان داوە بەوەی بەهیچ شێوەیەک پاڵپشتی هیچ کاندید و حکومەتێک ناکەن ئەگەر پەیوەندی بە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە هەبێ.

ئەوەشیخستەڕوو،" واشنتۆن بە زمانێکی توند داوای لەحکومەت کردوە هەرچی زوە روبەڕوی گروپە چەکدارەکان ببێتەوە ".

ئەو بەرپرسە عێراقییە باسی لەوەشکردوە،" واشنتۆن لەڕێی راگرتنی دۆلار و پاڵپشتی سەربازی فشار دەخاتەسەر بەغدا بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەو گروپە چەکدارییانە بێت ".

بەپەلە