ئەمشەویش سەرۆک وەزیران یەکلاناکرێتەوە.. کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دواخرا

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 149 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بڕیاریدا کۆبونەوەی ئەمشەوی تایبەت بە یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران بۆ رۆژی هەینی دواخرا، لەکاتێکدایە بە پێی دەستور رۆژی یەکشەممە دوایین وادەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە.


ئەمیندارێتی چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەپێناو پێدانی کاتی زیاتر بۆ گفتوگۆ و گەیشتن بە ئەنجامێک لەچوارچێوەی ماوە دەستورییەکاندا، بڕیاردرا بە دواخستنی کۆبونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ رۆژی هەینی .

بەپێی دەستوری عێراق، دەبێت لەماوەی 15 رۆژی دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیرانیش دیاری بکرێت، بەوپێیەش بێت کە رۆژی 11ى 4ى 2026 سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا، رۆژی 6ى 4ى 2026 کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە، دوایین وادەیە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران.

بەپەلە