شارپرێس:
لەچێشتخانەیەکی زاخۆ، بەهۆی خواردنی پیسەوە 76 کەس ژەهراویی بون.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد، جۆری خواردنەكان جیاواز بون و ئەو كەسانەی خواردنیان لەك خواردنگەیە خواردوە، توشی سكچون و ڕشانەوە بون و بەهۆیەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شارەكە.
سەرچاوەیەك لەنەخۆشخانەكە ئاشكرایكردوە، كە سەرجەمیان دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
شارپرێس ئەوەشی دەستكەوتوە، كەڕوداوەكە لەگەڵ ئەوەی نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ڕویداوە، بەڵام تائێستا هۆكارەكەی دیارینەكراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن و بەپێی ئەو كاتەی بۆی دیاریدەكرێت سبەینێ دەبێتە 72 كاتژمێرو ئەنجامەكان ڕادەگەیەنرێن.