زانیاری نوێ لەبارەی گیراوانی لالەزار ئاشکرادەکرێت.. چەند کەس لەزیندان ماون؟

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2487 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرکردەیەکی بەرەی گەل رایدەگەیەنێت، لەماوەی دوو رۆژی رابردودا 22 کەس لەزیندانیانی لالەزار ئازادکراون، دەڵێت،"تا ئێستا 19 کەس لەسەر روداوەکە لەزیندان ماونەتەوە ".


شادمان مەلاحەسەن، سەرکردە لە بەرەی گەل، بە میدیای پارتی راگەیاندوە،" لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای بە غەدر گیراون، بەردەوام دەستە و دەست بە دۆسیەییان دەکرێت، لە 19ـی مانگەوە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوکیان مانیان لە خواردن گرتبوو، بەڵام مانگرتنەکانیان شکاند ".

ئەوەشیخستەڕوو،" لاهور شێخ جەنگی سەرۆک حزبە و ئەفسەرە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆیە ناکرێت کەسێکی حزبی دەستگیری بکات، داوای دادگایکردنی ئاشکرامان کردوە ".

دەربارەی داهاتوی بەرەی گەل، شادمان مەلا حەسەن وتیشی،" بەردەوام دەبیت تا ئەوکاتەی ئازاد دەکرێت و بڕیار لەسەر دەدات، فشارمان بەردەوام کردووە بەڵام دەستیان بەسەر میدیان دا گرت و تەواوی کەلوپەلەکانیان سوتاند ".