عێراق تەنیا 1.2 ملیار دۆلار قەواڵەی لە یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا دا هەیە

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 80 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتیدا بڕی ئەو قەواڵانەی عێراقی ئاشکراکرد، کە ئێستا لە یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا دانراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە عێراق 40.8 ملیار دۆلار قەواڵەی درێژ مەودای هەیە، لەبەرامبەردا تەنیا 1.2 ملیار دۆلار قەواڵەی کورت مەودای هەیە، بەوەش کۆی گشتی قەواڵەکانی عێراق لەیەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا 42 ملیار دۆلارە.

کاتێک دەوڵەتێک پێویستی بە پارەیە، قەواڵەیەک دەفرۆشێتە وەبەرهێنەران. وەبەرهێنەرەکە پارەکە دەدات و لە بەرامبەردا سوود وەردەگرێت، تا ئەو کاتەی ماوەی قەواڵەکە تەواو دەبێت و تەواوی پارەکەشی بۆ دەگەڕێتەوە.

بە گشتی ئەو قەواڵانەی کە ماوەی گەڕانەوەی پارەکەیان درێژە، زیاتر لە 10 ساڵە، هەندێک جار ئەم ماوەیە دەگاتە 20 یان 30 ساڵ.

بەپەلە