ترەمپ فەرمانێکی بەپەلەی دەرکرد و سەرجەم هێزەکانی دەستکراوە کرد

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 747 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ فەرمانی بە هێزەکانی ئەمریکا کرد هەر بەلەمێک ببینن لە گەروی هورمز مین دەچێنیت، دەستبەجێ بیکەنە ئامانج و نوقمی دەریای بکەن.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترۆس سۆشیال بڵاویکردەوە،" فەرمانم بە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کردوە تەقە لە هەر بەلەمێک بکەن و تێکی بشکێنن، ئەگەر هەوڵی چاندنی مین بدات لە ئاوەکانی گەروی هورمزدا ".

ئەوەشیخستەڕوو، کەشتییە مین-ڕاماڵەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی گەروەکەن و فەرمانی کردوە ئەم چالاکییانە بۆ سێ هێندە زیاد بکرێن .

ترەمپ داوا لە هێزەکانی ئەمریکا دەکات هیچ دودڵییەکیان لە جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە نەبێت.