شارپرێس:
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە لایەنەکانی
چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات پابەند بن بە ماوە دەستورییەکانی تایبەت بە دیاریکردنی
کاندیدی فەرمی سەرۆک وەزیزان، کە بەپێی دەستور رۆژی یەکشەممە کۆتا وادەیە بۆ یەکلاکردنەوەی
ئەو پرسە.
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەپەیامێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" پێویستە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان ( چوارچێوەی
هەماهەنگی) پابەندبێت بە ماوە دەستورییەکان بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی
راسپێردراو ".
ئەوەشیخستەڕوو،" ئەو کەسەی بۆ پۆستی
سەرۆک وەزیران ڕادەسپێدرێت، پێویستە 48 کاتژمێر پێش دەنگدان لەسەری، پێکهاتە وزاری و بەرنامە حکومییەکەی
پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی ئەندامانی پەرلەمان کاتیان لەبەردەستدا بێت بۆ خوێندنەوەی
کارنامەکان ".