دوای بیستنی چەند دەنگێکی بەهیز لەتاران نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای کاراکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی لەتاران و بیستنی چەند دەنگێکی بەهێز لەشارەکە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو زیاتر لە پێنج دۆلاری چوەسەر.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای کاراکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی تاران نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە، بەجۆرێک کە هەر بەرمیلێک زیاتر لە پێنج دۆلاری چوەسەر.

هاوکات، میدیاکانی ئێران دەڵێن، کاراکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی تاران بەشێوەی ئەزمونی بوەو هیچ هێرشێک نەکراوەتەسەر شارەکە.