شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر بە چەند درۆنێک هێرشکرایەسەر سەر کەمپی
ئازادی لەقەزای کۆیە، بەڵام پێش کەوتنەخوارەوەیان، هەر لەئاسماندا درۆنەکان تێکشکێنران.
پەیامنێری شارپرێس رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر دوو درۆن لەئاسمانی
کۆیە لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە تەقێنرانەوەو تاکو ئێستاش دەنگی فڕۆکەی جەنگی
لەئاسمانی قەزاکەدا دەبیسرێت و زۆر بەنزمی دەفڕن.
بەپێی زانیارییەکان، دەنگی
تەقینەوەکان هێندە بەهێزبون لە ڕانیە، چوارقوڕنە، حاجیاوا و دۆڵی خەلەکان هەستی
پێکرا.