سیستمی بەرگری ئاسمانی لە تاران خرایەکار

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 511 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیای ئێرانی بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی لەشاری تاران کاراکرا و بەردەوام فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکە بەسەر ئاسمانی شارەکەدا دەسوڕێتەوە.


ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی سەر بە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، ئەو دەنگانەی لەئەنجامی کاراکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی لەتاران بیستران، بەهحت روبەڕوبونەوەی چەند درۆنێکی بچوک بوە، کە هەندێکیان درۆنی چاودێریکردن بون.